ڕاستەوخۆ

لە دهۆک بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

لە شاری دهۆک بەهۆی تەزووی کارەباوە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بریندارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری دهۆک بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو گەنج کە پیشەیان کرێکارییە و لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندارە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە برا بوون و تەمەنیان لە نێوان 24 ساڵ و 28 ساڵ بووە و تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراونەتەوە، کرێکارەکەی دیکەش تەمەنی 25 ساڵە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە فریاکەوتنی دهۆک کراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.