دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەستگیرکردن و دیار نەمانی ڕۆژنامەنووس ''جوتیار ڕەسول'' دەڵێت، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کراوە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵێکی پایتەخت میدیا ناوبراو لەلایەن "هێزێکی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە ڕفێندراوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی نیسانی 2026، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووس ''جوتیار ڕەسوڵ'' ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی 29ـی نیسان، لەکاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەنووسی لە دەڤەری ڕاپەڕین دیار نەماوە و پاشان مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە.
دەستەکە دەڵێت، بەگوێرەی بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە، ناوبراو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کراوە، خێزانەکەی لە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی ئاگادار کراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی ئەم کەیسە و تەواوی کەیسەکانی دیکەی تایبەت بە مافی مرۆڤ.