ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات: بەردەوامیی هێرشەکان پێشێلکردنی ئاشتی و سەروەریی هەرێمی کوردستانە

reset font size increase font size

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هەر جۆرە هێرشێک لە کاتی ئاگربەستدا، نیشانەی لاوازیی سیاسی و سەربازیی ڕژێمی ئێرانە. جەختیش دەکاتەوە، تا ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەیان بەردەوام دەبن لە تێکۆشانی خۆیان.

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر کامپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە ناوچەی سورداش بڵاوکردەوە و گوتی، هێرشەکەی سوپای پاسداران پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، ڕژێمی ئێران بڕوای بە ئاشتی و چارەسەری سیاسیی نییە. دەشڵێت، سەرکوتکردن، توندوتیژی و تیرۆر کۆڵەکەی سەرەکیی مانەوەی ئەو حکومەتەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنی شوێنی خەڵکی مەدەنی و ئاوارەکان، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی جنێڤە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا، داوای لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، تەنها بە سەرکۆنەکردن نەوەستن و هەنگاوی کردەیی بۆ وەستاندنی هێرشەکان هەڵبگرن.

ڕۆژی ڕابردوو سوپای پاسداران بە درۆن هێرشی کردە سەر کامپی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا، پێشمەرگەیەکی ئەو حزبە بە ناوی "غەزەل مەولان" شەهید بوو و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.