ڕاستەوخۆ

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: گەمارۆدانی گەرووی هورمز هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چینی ڕاگرتووە

reset font size increase font size

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بە ئاگربەست دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گەمارۆدانی گەرووی هورمز کاریگەر بووە لە گەیشتنی نەوتی ئێران بە بازاڕەکانی چین.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە ئاگربەست لەگەڵ ئێران و ئەو جەنگەش کە هەیە نزیکە لە کۆتایی.

لەبارەی گەمارۆدانی گەرووی هورمزیشەوە گوتی، ئەوان وەک ئەمریکا پێیانوایە ئەو گەمارۆیە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن چینەوە. 

بێسێنت ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە لەگەڵ هاوتاکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەی قەیرانی سوتەمەنیی و هەناردەی نەوت بەهۆی جەنگی ئێرانەوە کۆدەبنەوە.

هەروەها دڵنیایی ئەوەشیدا، لەگەڵ کردنەوەی گەرووی هورمز، تەنها بە یەک هەفتە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر بازاڕی وزە کەم دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.