ڕاستەوخۆ

عێراق گەشتەئاسمانییەکانی لەگەڵ دوبەی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

reset font size increase font size

سبەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ دوبەی و ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردوە، سبەی پێنجشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و دوبەی دەستپێدەکاتەوە گەشتەکەش لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە دەبێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و تورکیا بۆ فڕۆكەخانەی سەبیحە دەستپێدەكەنەوە.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پاش ئاسایی‌بوونەوەی دۆخەکە و ڕاگرتنی جەنگ، عێراق خەریکە قۆناغ بە قۆناغ گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە.

پاش داخستنی ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکان لە ماوەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل، لە دوای ئاگربەستە دووهەفتەییەکە لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی عوممان و میسڕ و هیندستان دەستپێكردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.