ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی ڕاژە: داوای تەرخانکردنی 83 هەزار پلەی وەزیفیمان بۆ ئەمساڵ  کردووە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ڕەخساندنی هەزاران هەلی کار. هەروەها داوا دەکات، لە یاسای بودجەی ساڵی 2026دا، پشکی دامەزراندن بۆ زیاتر لە 83 هەزار دەرچووی خاوەن بڕوانامە تەرخان بکرێت.

ئەنجومەنەکە ئەم هەوڵانەشی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی بەردەوامی گەنجان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی دامودەزگاکانی دەوڵەت ناوبردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ڕاژە، ئەم داواکارییە تایبەتە بە دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا. هاوکات داواکارییەکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە تا لە چوارچێوەی پلانی دارایی ساڵی 2026دا کورسیی پێویستیان بۆ دابین بکرێت.

ئەنجومەنی ڕاژە ئاماژەی بەوەش کردووە، وردبینیی لە زانیارییەکانی ئەو دەرچووانە تەواو کراوە و تەنها چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجە و تەرخانکردنی دارایی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکانی دامەزراندن دەستپێبکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.