ڕاستەوخۆ

تەندروستیی عێراق: 145 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 9 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 145 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و 9 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هۆشداریش لە خێرا بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەدات.


سەیف یوسف، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمارکراون.

 گوتیشی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، نۆ کەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 145 کەس."

لەبارەی ئامارەکانی ئەم دواییەشەوە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا لە هەفتەی 23ـیەمی ئەمساڵدا 40 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق تۆمارکراون و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەت داتاکانی وەزارەتەکەش، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بوون.


سەرباری هۆشداریدان لە خێرا بڵاوبوونەوەی پەتاکە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تیمەکانیان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.