فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له ناوچه سڤیلنشینهكانهوه موشه‌ك و درۆن هه‌ڵده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سێنتكۆم هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت " سوپای ئێران ناوچه سڤیلنشینه زۆر قه‌ره‌باڵغه‌كانی نێو شاره گه‌وره‌كانی وه‌كو دیزفول و شیراز و ئه‌سفه‌هان، به‌كارده‌هێنێت بۆ هێرشه موشه‌كیی و درۆنییه‌كانی، هه‌ر بۆیه بۆ ئێمه‌ش ڕه‌وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه به ئامانج بگرین". فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا داوا له هاوڵاتیانی سڤیلنشینی ئه‌و شارانه‌ی ئێران ده‌كات، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و خۆیان بپارێزن.
سێنتكۆم ده‌شڵێت " سوپای پاسداران گوێ به سه‌لامه‌تیی و سه‌روماڵی خه‌ڵكی سڤیل ناده‌ن".
. فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕژێمی ئێران گوێ به ژیان و سه‌لامه‌تیی هاوڵاتیانی نادات، هه‌روه‌ك چۆن گوێ به سه‌لامه‌تیی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش نادات و سه‌روماڵی خه‌ڵك و سه‌قامگیریی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.