فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێگه ناده‌ین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
له دانیشتنی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه به ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره هێرش و په‌لامارێك ده‌كه‌ین كه ده‌كرێته سه‌ر عێراق و مه‌به‌ست له‌و هێرشانه‌ش ڕاكێشانی عێراقه بۆ ناو جه‌نگ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نابنه به‌شێك له ململانێكان و ڕێگه‌ش ناده‌ن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق هه‌موو هێرشه‌كانی سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌تكرده‌وه و داوای كرد، ڕێز له سه‌روه‌ریی وڵاتان بگیرێت و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
فوئاد حسێن هۆشداریشی دا لە مەترسییەکانی داخستنی گەرووی هورمز و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان.