فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌كانی سوپا، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 17 ملیۆن كه‌س.
سەردار کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران، به میدیای وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئێستا تۆڕێکی بەهێزی "بەرگریی جەماوەری" دروستبووە و زیاتر لە 17 ملیۆن کەس وەک "خۆبەخش و گیانفیدا" لەتەنیشت هێزە چەکدارەکان و بەسیج، لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ شه‌ڕكردن له دژی هەر هێزێک، کە بیەوێت لە وشکانییەوە هێرش بکات.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسداران، پێیوایه ئه‌و مۆدێله به‌رگرییه‌ی ئێستا له ئێران هه‌یه، وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەر مەترسییەکی دەرەکی پاراستووە و هاوکێشە تەکنیکی و سەربازییەکانی ئەمریکای تێکشکاندووە.
گوتوشیه‌تی، خاكی ئێران ده‌كه‌نه زیندان بۆ هه‌ر كه‌سێك، كه بیه‌وێت هێرشی زه‌مینیی بكاته سه‌ریان.
له ماوه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، به‌رپرسانی واشنتن به هه‌زاران سه‌ربازیان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ئێران.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا، بێجگه له ئاماده‌كارییه‌كانی هێزی زه‌مینیی سوپای پاسداران، به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه، ناوی خۆیان وه‌ك خۆبه‌خش بۆ شه‌ڕكردن له دژی ئه‌مریكا له ڕیزه‌كانی سوپا و به‌سیج تۆمار كرد.