بافڵ تاڵه‌بانی له باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراق ڕێكاری پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نه‌گرێته‌به‌ر كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا خۆمان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌ڵێت " ئێمە ناوی هەندێک لەو کەس و لایەنانەمان داوەتە بەغداد، کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بەغدادین هەنگاوی جددی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بنێت، بەڵام ئەگەر ڕێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین".
بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كردووه، سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان خستووەتەگەڕ، لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا قسەیان کردووە، بەمەبەستی پاراستنی کوردستان لەم بارودۆخە.
گوتوشیه‌تی، لە دوای قسەکانی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پزیشکییان چاوەڕوانین ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستان دووربخرێنەوە.