ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027ی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (2026-2027)ی بڵاوکردەوە، کە بە گوێرەی ئاگادارییەکە ساڵی نوێی خوێندن لە 1-9-2026 دەستپێدەکات و لە 30-6-2027 کۆتایی دێت.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی سیستمی خوێندنی ساڵانە یان وەرزی پەیڕەو دەکەن، دەبێت ماوەی خوێندن لە 30 هەفتە کەمتر نەبێت و بۆ سیستمی وەرزییش هەر وەرزێک لایەنی کەم 15 هەفتە بێت بەبێ هەژمارکردنی ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان و پشووەکان.

سەبارەت بەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی سیستمی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکەن، پێویستە هەر وەرزێکی خوێندن لە 20 هەفتە کەمتر نەبێت و لایەنی کەم 14 هەفتەی بۆ پرۆسەی خوێندن تەرخان بكرێت و هەفتەکانی تر بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان بێت. هەروەها لە سیستمی وەرزییدا دەبێت هەر وەرزێک لە 13 هەفتە کەمتر نەبێت کە لایەنی کەم 10 هەفتەی بۆ خوێندن تەرخان کرابێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، لەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی سیستمی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکەن، خوێندکاران لە ماوەی یەک ساڵی خوێندندا تەنها مافی دوو هەوڵی تاقیکردنەوەی کۆتاییان دەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.