وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا گه‌یشتنی به‌شێكی دیكه‌ی پاره‌ی موچه‌ی مانگی دووی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ته‌واوی پاره‌كه بگات، موچه دابه‌ش ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوهكهدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه 8ی3ی2026 بڕی 365 ملیار و 702 ملیۆن دیناری دیكه، وه‌ك به‌شێك له ته‌مویلی موچه‌ی مانگی شوبات، خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیمان.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سبه‌ی دووشه‌ممه ته‌واوی ته‌مویلی موچه له به‌غداوه بگاته ده‌ستیان، ڕاسته‌وخۆ خشته‌ی موچه ڕاده‌گه‌یه‌نن و ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوو ده‌كه‌ن.