هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات، كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به "تیرۆریستی" ناوی ده‌بات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌ڵێت " شه‌ڕفرۆشیی ئێران ناوچه‌كه‌ی توشی ناسه‌قامگیریی كردووه و نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كۆماری ئیسلامی ئێران زه‌بون و ده‌سته‌وه‌ستانه".
هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران، هێرشه‌كان به "تیرۆریستیی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت " هێرشە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی، پیشاندەری ئه‌وه‌یه دوا پەلەقاژەکانی بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەیەتی".
هاوپه‌یمانییه‌كه گوتوشیه‌تی، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە خۆڕاگری و خەباتی بێ‌وچان بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی و بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان، كه ئامانجی هەموو شەهیدانی کوردستانە، شێلگیرانە بەردەوام دەبێت.