نرخی نهوتی خاو له بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بهسهردا هات و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، هاوکات نرخی زێڕیش زیاتر دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی نیسانی 2026، نرخی نەوتی برێنت 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 111 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 57 سەنت بەرزبووەوە بە 100 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دەربارەی زێڕیش، نرخەکەی بەردەوامە لە دابەزین بۆ ئەمڕۆش، یهك ئۆنسه زێڕ به 4 ههزار و 604 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.