وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارى ئارەزومەندانەى هەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى پۆلی 12ـی ئامادەی هەڵوەشاوەتەوە.
وەزارەتەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بڕیارى ئارەزومەندانەى هەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى پۆلی 12ـی ئامادەی هەڵوەشاوەتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى دیکە ئەژمار دەکرێن.
ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ئەو خوێندکارانەی لە ساڵى خوێندنى 2025 – 2026 و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین، داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان نمرەکانی پۆلى دوانزەیان لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.
ساڵی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەژمارکردنی نمرەی هەردوو وانەکە بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 ئارەزوومەندانە بێت، ئهمساڵیش وهزارهتی پهروهرده بڕیاریدا ههژماركردنی نمرهكانی ئهو دوو وانهیه ئارهزوومهندانه بێت.