ڕاستەوخۆ

دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تاوتوێی دۆسیەیەکی لاهور شێخ جەنگی کۆتایی پێدەهێنێت و سبەی بڕیاری کۆتایی دەدات

reset font size increase font size

دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی قۆناغی تاوتوێکردنی یاسایی لەسەر سکاڵایەکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی کۆتایی پێهێنا و بڕیارە سبەی دووشەممە، بە کۆی دەنگ بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو کەیسەوە دەربکات.

دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە تیمی پارێزەران سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانییان کردووە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایەی کە لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵدا (31-5-2026) لەسەر دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی تۆماریان کردبوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دادگا تاوتوێی یاسایی خۆی لەسەر کەیسەکە تەواو کردووە و سبەی بڕیارەکە بە کۆی دەنگ دەردەچێت و ئەنجامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکرێت.

پێشتر تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایانگەیاندبوو کە چوار پارێزەری سلێمانی ئاگادارکردنەوەیەکی یاساییان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کردووە، تێیدا ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو کە دادگا بەبێ پاساوی یاسایی خۆی لە یەکلاکردنەوەی سکاڵای ژمارە 7ـی دژ بە سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 دەپاراست.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای ئەوەی لە ڕووداوەکانی 8ـی تەممووزی 2021 لە پۆستەکەی و ڕیزەکانی ئەو حیزبە دوورخرایەوە، سەرکردایەتیی هێزێکی سیاسیی نوێی بەناوی "بەرەی گەل" کرد؛ بەڵام لە 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو (2025)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە لەناو ماڵەکەیدا خۆی و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی دەستگیرکران و لەو کاتەوە دۆسیەکەی لە دادگایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.