لە هەولێر بەهۆی غازی زۆپاوە سێ كهس گیانیان لەدەستدا، کە باوکێک ودوو کوڕی بوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی دوکەڵی زۆپاوە سێ هاوڵاتی لە هەولێر گیانیان لەدەستداوه، هەرسێکیان ئەندامی یەک خێزانن، دایكی منداڵهكان ماوه، بهڵام تهندروستی تێكچووه و لە چاودێری چڕه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکان تەمەنیان سێ ساڵ وچوار ساڵن، باوکیشیان تەمەنی 31 ساڵە.