ڕاستەوخۆ

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی میلاکی هەمیشەیی و گرێبەست ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئەمرۆ شەممە، 16ی ئایاری2026 بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردراوە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 17ی ئایاری 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکرێت.

دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوکات لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست، لە هەمان ڕۆژدا (یەکشەممە) مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرە هەمیشەیی و گرێبەستانەش دابەش دەکرێت کە لە دوای ڕێکەوتی 1ی تەممووزی 2024ـەوە لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوون.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕوونکردنەوەی داوە کە شایستە دارایی و مووچەی ئەم چینە لە فەرمانبەران و مامۆستایان، بە تەواوی لەسەر بودجە و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین و خەرج دەکرێت.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوە دێت کە لە چەند مانگی ڕابردوودا پرسی وردبینی و دابینکردنی شایستەی دارایی فەرمانبەرانی نوێ و مامۆستایانی گرێبەست، یەکێک بوو لە پرسە گفتوگۆهەڵگرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و ئێستاش لەسەر داهاتی ناوخۆیی فەرمانی خەرجکردنی مووچەکانیان دراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.