ڕاستەوخۆ

ئاوارەکانی عەفرین دەیانەوێت بگەڕێنەوە بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، ئاوارەکانی عەفرین دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بۆ ئەوەش داوای کشانەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هەروەها گەرەنتی پاراستنیشیان دەکەن.

ئاوارەکان گوتویانە، دەمانەوێت لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بە کەرامەتەوە بگەڕێینەوە زێدی خۆمان، بەڵام مانەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕێگرە لەوە.

ئاوارەکانی عەفرین دەڵێن، بەبێ بوونی گەرەنتی بۆ ژیانیان، ناتوانن بگەڕێنەوە.

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ساڵی 2018 زیاتر لە چوار هەزار کەس ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی رۆژاڤای کوردستان بوون و لەئێستاشدا بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی، سەرجەمیان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.