ڕاستەوخۆ

شاخەوان عەبدوڵا: هیچ گرفتێک لە ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نییە و دواکەوتنەکە پەیوەندی بە کێشەی پارەی کاشەوە هەیە

reset font size increase font size

شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بوونی نییە،

بەڵام بەهۆی بوونی کێشەی پارەی کاشەوە هێشتا نەتوانراوە مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراقیش دابەش بکرێت و هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی هەرێمیش بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە. 

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییە نێوخۆییەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر بوونی ئاڵنگاریی زۆر لە ناوچەکەدا، پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی و تەواوی لایەنە کوردییەکانی دیکەدا باش ببن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.