عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی کفری رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانی قەزاکە، کەسێکیان بە تۆمەتی بڕینەوەی دارەکان دەستگیرکردووە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
دەشڵێت، وەک شارەوانیی قەزاکە سکاڵایان تۆمارکردووە، جگە لەوەی کە دادوەر ھەر سزایەکی دەدات، دەبێت لە بەرامبەر ئەو دارانەی بڕیویەتییەوە داری تازە بچێنێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە پشتێنەی سەوزایی قەزای کفری نزیکەی 500 دار بڕدراونەتەوە کە ھەموویان داری باڵابەرزی قەڵەمتۆزن، تەمەنیان نزیکەی 20 ساڵ دەبێت.