ڕاستەوخۆ

نەوت و کانزاکانی گەرمیان: قەیرانی غاز بوونی نییە و تەنها پڕۆسەکەمان ڕێکخستووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە هیچ قەیرانێکی غاز لە ناوچەکەدا بوونی نییە و ئەو ڕێکارە نوێیانەی گرتوویانەتە بەر تەنها بۆ ڕێگریکردنە لە بردنە دەرەوەی غاز بۆ دەرەوەی سنووری ئیدارەی گەرمیان.

یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ناوچەکەدا 12 کارگەی غاز هەیە و مانگانە نزیکەی 84 هەزار بتڵ غاز بۆ گەرمیان دابین دەکرێت، کە لە ڕێگەی 160 بریکارەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕە، چوار هەزار بتڵیان تایبەتە بە نانەواخانە و خواردنگەکان و ڕۆژانە بە گوێرەی پێویستیی بۆیان دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕوونیشی کردەوە، غازی ناوچەکە لە کەرکوکەوە دابین دەکرێت و تەنانەت لە کاتی جەنگ و ئاڵۆزییەکانیشدا هەناردەکردنی بەردەوام بووە، تەنها بڕی بارەکان لە 19 تۆنەوە بۆ 11 تۆن کەم کراوەتەوە.

جەختیشی کردەوە، هەموو ڕێکارەکان تەنها بۆ ڕێکخستنی دابەشکردن و پاراستنی پشکی ناوچەکەیە تاوەکو نەچێتە دەرەوەی سنووری گەرمیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.