به‌غداد ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی خانه‌نشینانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیی كرد، به‌ڵام له هه‌رێم هێشتا موچه‌خۆران موچه‌ی مانگی دوویان وه‌رنه‌گرتووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی خانه‌نشینیی عێراق ده‌ڵێت، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی، ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی بۆ مانگی سێ.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات هه‌ر خانه‌نشینێكی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی، له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه نامه‌یان پێگه‌یشت ده‌توانن بچنه ئامێره‌كانی ئه‌ی تی ئێمه‌كان و موچه‌كانیان رابكێشن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا موچه‌ی مانگی دوویان وه‌رنه‌گرتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به پاساوی نه‌بونی داهات، تائێستا 120 ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌ك داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غداد نه ناردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ته‌واوكردووه، بۆ ناردنی موچه چاوه‌ڕێی 20 ملیار دیناره‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاند، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆن، كۆتایی ئه‌م هه‌فته یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 120 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كه‌ن.