ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت و زێڕ زیاتر بەرزبوونەوە

reset font size increase font size

ڕوانگەی ئیکۆی عێراقی ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت و زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 92 دۆلار و ئۆنسەیەک زێڕیش لەسەرووی چوار 668 دۆلارەوو مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەمە بەرزترین ئاستییەتی لە سێ مانگی ڕابردوودا.

ڕوانگەکە لەڕاپۆرتێکی شیکاریدا دەڵێ، گرانیی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران بە وردیی چاودێریی لێکەوتەکانی فراوانکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی وزە دەکەن.

دەشڵێ، خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە کڕینی زێڕ کردووە، چونکە نادیارییەک لە بەهای دۆلاردا هەیە و وەزارەتی دارایی ئەمریکاش بڕیاری تازەی داوە، بەم هۆیەوە نرخی زێڕ لە بازاڕدا بە ڕێژەی 0.4% ڕووی لەبەرزبونەوە کردووە شارەزایان پێیان وایە بەهۆی ئەم ئاڵۆزییانەوە، نرخەکان تا ماوەیەک بە ناجێگیری دەمێننەوە.

هەروەها لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 42 هەزار دینارە و عەیار 24 به ملیۆنێک 137 هەزار دینارە، هەروەها بەهای 100 دۆلاریش 154,600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.