شەهاب ناسری، سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایگەیاند کە بەهۆی کەمبوونی پشتیوانیی حکومەت و قەیرانی داراییەوە، نزیکەی ٩٥٪ی یەکە بازرگانییەکانی پارێزگاکە خەریکە مایەپووچ دەبن و کێشەی دارایی کاسبکارانیش بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگەوە چەندین هێندە قورستر بووە.
ناسری ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکەی سێ هەزار یەکەی پیشەسازی لە سنووری سنە چالاکن.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای کێشە ناوخۆییەکانی بازاڕ، پچڕانی بەردەوامی کارەباش زیانی گەورەی بە بەشەکانی بەرهەمهێنان و ئابووری گەیاندووە و بووەتە هۆی تێکچوون و لەناوچوونی ماددە خاوەکان، لەوانەش هەویری نانەواخانەکان.