ئەلبەرسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد ئەلمەباشیر، وەزیری وزەی سووریا، لە شاری دیمەشق ڕایگەیاند کە تورکیا ئامادەیە پێکەوە لەگەڵ دیمەشق کار بکات بۆ گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە سووریا.
وەزیری وزەی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی تورکیا (TPAO) و کۆمپانیا تایبەتەکان ئامادەن پشکنیونی زمینلەرەزی و کاری گەڕان بەدوای نەوتدا لە وشکانی و دەریای سووریادا ئەنجام بدەن.
لە لایەکی دیکەوە، هەردوولا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەسەر سامانە سروشتییەکان و بە تایبەت کانزای فۆسفات واژۆ کرد، کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە هاوکاری لە بەرهەمهێنانی فۆسفات، دامەزراندنی سەکۆی بازرگانیی درێژخایەن و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دروستکردنی هێڵی ئاسنین بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکان.
هەروەها بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژێرخانی نوێ کارا بکرێت بۆ ئەوەی توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ زیاتر لە 800 مەگاوات بەرزبکرێتەوە.