وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌واوی پاره‌ی موچه‌ی مانگی سێ خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕی زیاتر لە 957 ملیار دینار، وەک پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی ئازاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامدا خراوەتە سەرهەژمارەکەیان، بۆیه وەرگرتنی پارە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە و ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی لەبارەی بڕی پارەکەوە ده‌ڵێت، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازار وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی زیاتر لە 21 ملیار دیناری نەناردوە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانیی و سەربازیی.