سه‌رۆكی هه‌رێم و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەكه و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشیان كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 9ی نیسانی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵ جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشک خراوه‌ته سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جه‌خت له بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان كراوه‌ته‌وه، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان".
ده‌شڵێت، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كراون.