ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ بۆ ڤیزای کەسانی بیانی و بەسەرچوونی نشینگە دەردەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی ناخۆى هەرێم، بڕیاری لێخۆشبونی لە سزای دارایی بۆ ئەو بیانیانە دەرکرد کە بەهۆی شەڕەوە نەیانتوانیوە گەشت بکەن یان نشینگەکانیان نوێ بکەنەوە.   

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە مەبەستی کارئاسانی و هاوکاریکردنی ئەوانەی نشینگەیان بەسەرچووە و لە دەرەوەی هەرێمن، دەتوانن تا 30ـى نیسان بە هەمان کارت بگەڕێنەوە هەرێم، بەڵام دوای ئەم ڕێکەوتە پێویستیان بە ڤیزای نوێ دەبێت.      

دەربارەی ئەوانەی دەیانەوێت گەشتی دەرەوە بکەن، ئاماژە بەوەکراوە، ئەو بیانیانە نشینگە یان پاسپۆرتەکەیان بەسەرچووە و نەیانتوانیوە گەشت بکەن، تا 30ـى نیسان بە بێ سزایی دارایی مۆری دەرچون وەربگرن و گەشت بکەن.        

بەڵام بۆ گەشتیارانی خاوەن ڤیزا دەڵێن، ئەوانەی لەدوای 28ـى شوبات ڤیزاکەیان بەسەرچووە دەتوانن بەبێ سزا لە فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە بچنە دەرەوە.      

جەختیان لەوەشکردەوە، کە ئەم بڕیارانە تا کۆتایی مانگی نیسانی 2026 کاری پێدەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.