مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاند، بەهۆکاری گرفتی لۆجستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ ڕۆژی دووشەمە دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی دووشەممە 648 خێزان لە ئاوارەکانی سەرێکانی لە شارۆچکەی توێناوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
لەچوارچێوەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانیدا نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ شاندێک لە ئاوارەکان کۆبووەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوتوێکران.
بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا 70 هەزار ئاوارەی سەرێکانی لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان جیگیرکراون، کە 33 هەزار لەوانە لە کەمپەکاندا دەمێننەوە و دۆخی گوزەرانیان خراپە.
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ نێوان هەسەدە و دەستەڵاتی کاتیی سوریا بڕیارە سەرجەم ئاوارەکانی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.