ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا، کۆبوونەوە و پاراستنی ئۆکرانیا لە دژی هێرشە مووشەکە بالیستییەکان و سزاکانی سەر کۆمپانیا بەرگریییەکانی ڕووسیایان تاوتوێ کرد.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیوویەتی، ڕوسیا پێش زستان هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی مووشەکە بالیستییەکان زیاد بکات و ئەوانیش زانیاری لەسەر ئەنجامەکانی هێرشەکان و پێداویستییەکانی ئۆکرانیا بۆ بەرگریی کردن دەدەنە بەریتانیا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا هەوڵدەدەن، بە هاوبەشی بەرهەمهێنانی چەک بەرەو پێشەوە ببەن و زیادی بکەن.
دەشڵێ، سزاکانی سەر کۆمپانیا ڕووسییەکان، کە ڕۆڵیان لە بەرهەمهێنانی مووشەکە بالیستییەکاندا هەیە تاوتوێ کران و هەر هەنگاوێکیش توانای جەنگ و هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ڕووسیا لاواز بکات بۆ ئەوان گرنگە.