ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت دابەزی؛ برێنت گەیشتە سەرووی 104 دۆلار

reset font size increase font size

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 104 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە ڕۆژی ڕابردووش نرخەکەی بەڕێژەی 2.14% کەمبووەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە 92 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوە کرا و نرخەکەی ڕێژەی 2.33% دابەزی.

ئەم دابەزینە لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیف ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە؛ ڕووداوێک کە لە دوای ئەو دیدارەوە کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر نرخی نەوت و ڕووی لە دابەزین کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.