کەمبوونەوەی غازی ماڵان، گرفتی بۆ کاسبکارانی کەلار دروستکردووە و دەڵێن، ناچارین هەر بتڵێک غاز بە 17 هەزار دینار بكڕین، ئهوهش بارگرانی بۆ دروستكردوون.
کاسبکارێکی کەلار، بە نوچە تیڤی گوت، ڕۆژانە پێویستمان بە زیاتر لە پێنج بتڵ غاز هەیە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار تەنها سێ بتڵمان بۆ دابین دهكات.
ئهو كاسبكاره گوتیشی "لهبهر پێویستیی زۆرمان به غاز، ناچارین له شوێنه بازرگانییهكان به 17 ههزار دینار بیكڕین".
باسی لهوهش كرد، بەهۆی بەرزیی نرخی غازهوه، ناچارین نرخی شتومەک وخواردەمەنیەکان بەرزبکەینەوە، ئەمەش دەبێتە بارگرانیی بۆسەر شانی هاوڵاتیان.