رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، داوایکرد لە مانگی رەمەزاندا نرخەکان زیاد نەکرێن و یارییان پێ نەکرێت.
موقتەدا سەدر لە نووسینێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس بابەتێکی لەبارەی مانگی رەمەزان بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاندووە، "لەکاتێکدا ئێمە بەرەو مانگی رەحمەت دەچین، نابێت ئەم مانگە بۆ دەستکەوتی دنیایی و بە رێگەیەک کە دوور بێت لە رەحمەت و رەزامەندی خودای گەورە بەکاربهێنرێت."
دەشڵێت، نابێت یاری بە نرخەکان بکرێت و زیاد بکرێن، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە خواردن و خواردنەوە و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەوە هەیە وەک کارەبا و ئاو، چونکە ئەوە دەبێتە دەرگایەک بۆ بێبەشکردنی هەژاران و ئەو کەسانەی نانی رۆژانەیان نییە.