بەپێی راپۆرتە مەیدانییەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، رێوڕەسمی چلەی كوژراوانی دوایین ناڕەزایەتییەکان بەڕێوەچوو، لە چەندین شاریش هێزە ئەمنییەکان هێرشیان كرده سه‌ر خەڵك.
لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی كوژراوان، کەشێکی توندی ئەمنی بەسەر شارەکەدا سەپێندرا و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا درستبوو، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کرد.
هاوکات، لە شارەکانی کرماشان، تاران، مەشهەد، مەرودەشت، ئەسفەهان و زۆر شاری دیکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە مەبەستی رێزگرتن لە یادی کوژراوەکان لەسەر مەزارگەکان کۆبوونەوە و دروشمی ناڕەزایەتییان وتووە.
له ماوه‌ی رابردوودا جارێكی دیكه‌ی شه‌پۆلی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش به توندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماری نافه‌رمی نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س كوژراون، به‌ڵام ته‌نها ناسنامه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌سیان به فه‌رمی ئاشكراكراوه.