ڕاستەوخۆ

ڕێکخراویCPT ـی ئەمریکی: سوپای تورکیا بازگەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات

reset font size increase font size

ئەندامێکی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی دەڵێت، لە دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سوپای تورکیا لە سنوری زاخۆ دەستیکردووەتەوە بە دروستکردنی بازگە لەنێو گوندەکان و ڕێگریی لە گوندنشینان دەکات بچنەوە سەر زەوییەکانیان.

کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، زانیاری نوێی لە بارەی جموجۆڵەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

بە گوتەی کامەران عوسمان، لە دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنی پارتی کرێکارانی کوردستان، جارێکی دیکە سوپای تورکیا دەستیکردووەتەوە بە دروستکردنی بازگە لەنێو گوندەکان و ڕێگریکردن لە هاتوچۆی گوندنشینان بۆ سەر ڕەز و باخەکانیان.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ڕۆژی 3ـی ئازار، سەربازانیی سوپای تورکیا بازگەیەکیان لەنێو گوندی کەشانی سەر بە شارۆچکەی باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستکرد.

ئاشکراشی کردووە، سەربازانی تورکیا لە بازگەکە، ڕێگە لە گوندنشینان دەگرن کە بچنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و جوڵەی هاوڵاتییانی ناوچەکەیان سنوردارکردووە، ئەمەش بە مەبەستی کارکردن لە دروستکردنی ڕێگەی سەربازیی لەنێوان بارەگای گوندەکانی کوخێ دپشکا و کوخێ مەلاهێ و بەستنەوەیان بە بنکە و بارەگاکانی دیکەی تورکیا لە ناوچەی باتیفا.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەستاوە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی و فراوانکردنی هەژموونی سەربازیی خۆی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.