ڕاستەوخۆ

لە ڕێگەی ئه‌پێكه‌وه‌ کێشەی بیرچوونی مۆڵەتی شۆفێری چارەسەرکرا

reset font size increase font size

مۆڵەتی نوێێ شۆفێری بەشێوەی دیجیتاڵی لە ئەپیKRDPass  کەوتەکار و شۆفێر دەتوانێ لەکاتی بینینی تیمەکانی هاتوچۆدا کۆپییە دیجیتاڵییەکەیان پیشان بدات.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنیKRDPass  لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتیان بەردەستە.

دەشڵێ، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن.

له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیه‌وه‌ ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە ئەپدەیت بکە، پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شۆفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.