بەگوێرەی میدیاکانی یەکێتی، ئه‌مڕۆ له ده‌باشان بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحد، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كۆبووه‌ته‌وه.
میدیاكانی یه‌كێتی باسیان له‌وه كردووه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كراوه.
له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌مه دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌یه، پێشتر و له 17ـی مانگی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی سەردانی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێیان کرد.