راپۆرت
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه، گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سوریا‌و بارودۆخی مافی مرۆڤ و پێكهاته‌كان و چه‌ندین لایه‌نی تر ئه‌نجامدا.
كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان و پسپۆڕان له نێویاندا، نادین ماینزا سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنی ئازادییه ئاینییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، پێشێلكارییه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سوریا ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا نادین ماینزا سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنی ئازادییه ئاینییه‌كانی ئه‌مریكا هۆشدارییدا له بارودۆخی ئێستای كه‌مینه‌كان له سوریای دوای ئه‌سه‌د، به تایبه‌تیش بارودۆخی نا سه‌قامگیر و نا ئارام و بوونی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

هه‌سه‌ده له شه‌ڕی داعشدا 11 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری شه‌هید بوو
وتیشی: هه‌سه‌ده نزیكه‌ی 11 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری بۆ شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش پێشكه‌ش كرد و نمونه‌یه‌كی جوانی له پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها وتی: نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له ژنانن.
نادین ماینزا له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و تاوان و پێشێلكارییه مه‌ترسیدارانه كرد كه چه‌كداره‌كانی سوپای عه‌ره‌بیی سوریا له هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه كردیانه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا بون و چۆن چه‌كداره‌كان به بێ به‌زه‌ییانه و دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی، چه‌ندین تاوانیان دژی كوردانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌و هاوڵاتیانی بێ چه‌ك و مه‌ده‌نیی ئه‌نجامداوه و سوكایه‌تیان نه‌ك هه‌ر به زیندووهكان كرد.
كهزێی كچه شهڕڤانهكانیان بڕیووه
به‌ڵكو سوكایه‌تییان به قوربانیه‌كانیش كرد‌و كهزێی كچه شهڕڤانهكانیان بڕیوه، ئه‌وه جگه له دزی و تاڵانكردنی ماڵی خه‌ڵكی و سوكایه‌تیی و بێ رێزی زۆر به خه‌ڵك و پیرۆزییه‌كان و چه‌ندین پێشێلكاریی زه‌ق و تاوانی تر.
نادین ماینزا سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنی ئازادییه ئاینییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها وتی: پێویسته به وردیی چاودێریی رێكه‌وتنی ئاگربه‌ستی 30ی مانگی یه‌كی رابردوو بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌كی نوێش روویدا، پێویسته سزای زۆر توند به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا بسه‌پێنرێت و رێوشوێنی توند بیگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی كورد و دروز و عه‌له‌وییه‌كان و ته‌واوی كه‌مینه‌كانی تر، داواشیكرد گه‌مارۆی سه‌ر كۆبانێ و سوه‌یدا هه‌ڵبگیرێت.
گۆڕانكاری نه‌كرێت سوریا مه‌ترسیدار ده‌بێت
سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنی ئازادییه ئاینییه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی جدیی و گه‌وره له سوریا نه‌كرێت، پێویسته وه‌ك وڵاتێكی مه‌ترسیدار وه‌سف بكرێت.
داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا كرد كار بكه‌ن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری كاتیی و گره‌نتیكردنی مافی هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان له سوریادا، هه‌روه‌ها چه‌كداره بیانیه‌كانیش له ریزه‌كانی سوپای سوریا دووربخرێنهوهو كار بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی یاسایی ئێزیدیه‌كانیش بكرێت.