پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، لە سنوری دێگەڵەی پارێزگای هەولێر، هێرشی موشەکیی کراوەتە سەر بارەگاکانیان بەهۆیەوە شههید و بریندار هەیە.
پارتی ئازادیی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، گروپە چەکدارەکانی نزیک له ئێران 10 جار بە درۆن و موشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانمان لە سنوری هەولێر.
پارتهكه ئاماژەی بۆ ئهوهش كردووه، بۆردومانەکان زیانی گیانی و مادی زۆریان لێکەتووەتەوە.