لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر، بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر دوو خانوو لە گوندی دێلزیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی دێلزیان سێ درۆن بەکارهێنران، کە دووانیان ڕاستەوخۆ بەر دوو خانووی هاوسێی یەکتر کەوتوون و زیانیان پێگەیاندوون. هێرشە درۆنییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە دەستپێکی جەنگی ناوچەکە لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئێستا، بە زیاتر لە 1,000 مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا تاوەکو ئێستا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 156 کەسی دیکەش بریندار بوون.