ڕاستەوخۆ

تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت

reset font size increase font size

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەریی بارانبارینەکە بۆ سەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی دیکە درێژ دەبێتەوە.

هاوکات لە ناوچەکانی باشووریش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک هەیە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە، کەشناسی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزمتر دەبنەوە و ئاسمان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بە شێوەیەک کە لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە کاریگەریی ئەو شەپۆلە تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.