سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، داوا لە سەرجەم بازرگان و خاوەن فرۆشگاکان دەکات، لە مانگی رەمەزاندا بەهیچ جۆرێک، نرخی خواردن و شمەک بەرزنەکەنەوە و رەچاوی بارودۆخی هاووڵاتیان بکەن.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتیشی، سزای هەر بازرگان و خاوەن فرۆشگایەک دەدرێت هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخەکان بدات و بارگرانی بۆ هاووڵاتیان دروست بکات.
ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی زۆری خواست لەسەر چەند جۆرێکی خواردن، نرخەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، دوێنێش لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی هۆشدارییاندا هه‌ر كه‌سێك له ره‌مه‌زاندا نرخه‌كان به‌رزبكاته‌وه رووبه‌ڕووی سزای توندی ده‌كه‌نه‌وه.