ئەمڕۆ ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا، دهدرێته پهرلهمان و دواتریش بۆ رایگشتی بڵاودهكرێتهوه.
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دوابە دوای کۆبونەوە لەگەڵ ئەو پارێزگارانی تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئهمڕۆ لە هۆڵی مەراسیمەکانی پەرلەمان، کۆمیسیۆنی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی پیشکەش دەکات دواتریش ڕاپۆرتەکە بۆ ڕایگشتی بڵاودەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، وەک پەرلەمان ئەم ئەرکە مێژووییەمان جێبەجێکرد و لەمەودوا هەنگاوی پێویست لە چوارچێوەی ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیادا دەگیرێتەبەر.
سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی مافی هیوا هیچ لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەوانان نەدا.
کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا، ئەرکە سەرەکییەکانی بریتین، لە بەیاساییکردنی هەنگاوەکانی کۆمەڵگەی دیموکرات و داواکارییەکانی کورد و دۆزینەوەی دەرچەی یاسایی بۆ گەڕانەوەی گەریلاکان و ئازادکردنی زیندانیان.