ڕاستەوخۆ

تاران باڵیۆزی ئەڵمانیای بانگهێشت کرد

reset font size increase font size

به‌هۆی پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای له‌ تاران كرد و ناڕه‌زایی توندی وڵاته‌كه‌ی پێگه‌یاند.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، لە دوای چالاکی و جموجۆڵەکانی دژ بە ئێران لە ئەڵمانیا و هەڵوێستی تێکدەرانەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئەکسێل دیتمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتەکەیان کراوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، میوانداریکردن و پشتگیریکردنی ئه‌ڵمانیای ، وەک هەڵوێست و کارێکی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبردووە، کە بە گوتەی تاران، دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی ئەڵمانیا.

هاوكات عەلیڕەزا یوسفی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆژئاوای ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناڕەزایەتیی توندی وڵاتەکەی بە باڵیۆزی ئەڵمانیا راگەیاندووە.

مانگی رابردوو، دوای ناڕەزایەتییەکانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، میوانداریی لە حەوت پارت و لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.