ڕاستەوخۆ

له‌ سلێمانی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی گۆشت دەکرێت

reset font size increase font size

لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، نرخی کاڵاکان بەگشتی جێگیرە، ڕێگریش لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی گۆشت دەکه‌ن.

دیار جەمال ئاماژە بەوەشدەکات، "پێش هاتنی هەر بۆنەیەکی ئایینی یان نەتەوەیی، بەتایبەت مانگی ڕەمەزان، پلانی پێشوەختەمان هەیە، بە حەوت تیمی جیاواز لە کاتە جیاجیاکاندا بڵاودەبنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و چاودێریکردنی کوالێتی و نرخی خۆراک".

دەشڵێ، "تا ئێستا نرخەکان لە سلێمانی جێگیرن و هیچ هەڵاوسانێکی بەرچاو دروست نەبووە، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، لە زۆربەی مارکێت و هایپەرمارکێتەکان کێبڕکێی داشکاندن هەیە، ئەمەش خزمەتێکی باشی بە هاووڵاتیان گەیاندووه‌".

لەبارەی نرخی گۆشتی سوورەوە، لێپرسراوەکەی چاودێریی بازرگانیی دەڵێ، "بەهۆی کاریگەریی وشکەساڵی لە ساڵانی رابردوو و کەمبوونەوەی سامانی ئاژەڵ، تەنیا لەم هەفتەیەدا نرخی هەر کیلۆیەک ئاژەڵی زیندوو، نزیکەی هەزار بۆ هەزار و پێنجسەد دینار بەرزبووەتەوە، لە هەوڵدان ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکە بکەن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.