میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانیی توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمپانیای نه‌وتی باكور- سۆمۆ بڵاویانكرده‌وه: دوای چوار ڕۆژ له ڕاگرتنی، ئەمڕۆ له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ستكراوه‌ته‌وه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانیی توركیا.
ئەو سەرچاوەیە باسیلەوەشکردووە: له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ڕۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت، دواتر له ڕۆژانی داهاتوو بڕه‌كه زیاتر ده‌بێت.
دوای ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی گه‌روی هورمز به‌هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، حكومه‌تی عێراق به دوای رێگه‌ی به په‌له‌ی جێگره‌وه گەڕا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی، چونكه نه‌وت له %90یی كۆی گشتیی داهاتی عێراق دابین دەکات، بۆری هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا یه‌كێكه له ڕێگه جێگره‌وه‌كان.