ڕۆژنامهیهكی ئهمریكی بڵاویکردەوە، بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریکا هاوشێوەی نرخی وزە، نرخی خۆراکیش ڕوو لە هەڵکشان دەکات.
ڕۆژنامەی ئابووری کوبیسی لەیتەر بڵاویكردهوه، پێوەرەکانی نرخی خۆراکی جیهانی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بەڕێژەی
2.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 128.5 یەکە ئەمەش بەرزترین ئاستی تۆمارکراوە لە ئەیلولی 2025ەوە.
ئاشکراشیکردووە، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیە تێچووی وزەو گواستنەوەیە لە گەرووی هورمز، ئەمەش بووەتەهۆی پچڕانی گواستنەوەی دانەوێڵە و پهینه کیمیاوییەکان بۆ سەرانسەری جیهان.
بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک قەیرانێکی نوێیە کە بەرۆکی جیهان دەگرێت و هاوکات مەترسیی کارەساتێکی مرۆیی لەسەر زۆربەی ئەو وڵاتانە دروستدەکات کە بەدەست نەبوونی و بەد خۆراکییەوە دەناڵێنن.