وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق پاکێجێکی هاوکاری بۆ هاوڵاتیان لە مانگی رەمەزان ڕادەگەیەنێت، بەڵام بەهۆی جیاوازی سیستەمی کارگێری و دارایی، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، پاکێجێکی هاوکاری بەهۆی مانگی ڕەمەزان بۆ هاوڵاتیان تەرخانکراوە، کە پێکهاتووە لە مینحەی مانگانەی خوێندکاران، داشکاندنی بازاڕ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بدرێت بەو خێزانانەی ناویان لە سیستمهكهى بەغدادا هەیە. دەشڵێن، ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرانیی لە مانگی ڕەمەزاندا.
باسیان لەوەشکردووە، ئەم بڕیارانە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە چونکە کوردستام خاوەنی بودجەو لیستی موچەی جیاوازەو تائێستا هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا نەکراوە.